١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٢٦
پێکهاتنی لێژنەی تایبەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن بە پرسە کۆنسولییەکانی گیان لە دەسداوانی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ف

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند لە بەشی جێگرایەتی کاروباری مەجلیس و ئێرانیانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێژنەیەکی تایبەت بۆ پێڕاگەیشتن بە داخوازەکانی بنەماڵەکانی قورانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی پێکهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "سەید عەبباس موسەوی" بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە گیان لە دەسدانی ١٧٦ موسافیر و کوری گەشتی ئاسمانیی تاران کییەف و هەروەها هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵە و کەس وکاری قوربانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕایگەیاند؛ لە ئاراستەی جێبەجێ کرانی فەرمانی لێبڕاوانەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران و پێداگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر پێویستیی پێڕاگەیشنی خێرا بە پرسە کۆنسولییەکانی گیان لەدەستداوانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە،  لە بەشی جێگرایەتی کاروباری مەجلیس و ئێرانیانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێژنەیەکی تایبەت بۆ پێڕاگەیشتن بە داخوازەکانی بنەماڵەکانی قوربانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی  و جێبەجێ کردنی ڕاژەکاری پێویست پێکهاتووە.

موسەوی هەروەها وتیشی کە هەموو فەرمانی پێویست دراوە بە سەرجەم نوێنەرایەتیە سیاسی و کۆنسولییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و نووسینگە ناوخۆیی و فڕۆکەخانەییەکان بۆ پێڕاگەیشتنی تایبەت بە داخوازاکانی هاوپێوەند بەو ڕووداوە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش شەوی ڕابردوو لە تویتەردا ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەی یارمەتی دانی بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینییە.

سەرلەبەیانی چوارشەممە فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری بویینگی ٧٣٧ ی هێڵی ئاسمانیی ئوکراین کە لە تارانەوە بەرەو کییەف دەڕۆیشت لە نزیکی تاران کەوتە خوارەوە و هەموو ١٧٦ سەرنشینەکەی بریتی لە موسافیران و کروی گەشتەکە گیانیان لە دەست دا.

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بە هۆی هەڵەی مرۆیی و نابەئەنقەستەوە، فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی ئوکراین پێکراوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئاگادارینامەکەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی، بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بەو ڕووداوە دڵتەزێنە و هاوخەمی کردن لەگەڵ گەلان، دەوڵەتان و بنەماڵەی قوربانیان راشکاوانە ڕایگەیاند؛ بە هۆی ئەو کەشی پڕ هەڕەشە و گوڕەشەی ڕژێمی دەسدرێژکاری ئەمریکا دژ بە گەلتی ئێرانی وەڕێخستبوو، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی بۆ بەرگری لە هەرچەشنە پەلاماری شیمانەیی سوپای ئەمریکا، لە ئامادەباشیی تەواودا بوون کە بە داخەوە بە هۆی هەڵەیەکی مرۆیی ئەو کارەساتە گەورەی لێکەوتەوە.

...........
340